Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 01:36

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە: جیهان لە رووی گۆڕانی ئاو و هەواوە رووبەڕووی سێ كێشە بووەتەوە

کوردستان TV
100%

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، جیهان رووبەڕووی سێ كێشەی گەورە بووەتەوە كە بریتین لە گۆڕانكارییەكانی ئاو و هەوا، لەدەستدانی فرەجۆریی زیندەوەران و، بەردەوامبوونی هەڕەشەكانی پیسبوون لەسەر هەسارەی زەوی.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە  لەرۆژی جیهانیی ژینگەدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە گەلانی جیهان لە رۆژی پێنجی حوزەیرانی هەموو ساڵێكدا، یادی رۆژی جیهانیی ژینگە دەكەنەوە كە لەهەمان رێكەوتدا و لە ساڵی 1972 یەكەم كۆنگرەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی ژینگەوە لەستۆكھۆڵمی پایتەخی سوید بەسترا.
باسی لەوەش كردووە كە كۆنگرەكە، یەكەم كۆنگرەی نەتەوە یەكگرتووەكانی  تایبەت بە ژینگە بوو و، تیایدا بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پاراستنی ژینگە دانرا كە یەكێك بوو لە گرنگترین دەرئەنجامەكانی كۆنگرەكە.
راشیگەیاندووە، ئێستا دوای تێپەڕبوونی 50 ساڵ بەسەر كۆنگرەكە، جیهان رووبەڕووی سێ كێشەی گەورە بووەتەوە كە بەشی زۆریان هەر زادەی دەستی مرۆڤەكانن، ئەوانەش بریتین لە گۆڕانكارییەكانی ئاو و هەوا، لەدەستدانی فرەجۆریی زیندەوەران و، بەردەوامبوونی هەڕەشەكانی پییسبوون لەسەر هەسارەی زەوی.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە دروشمەكەی 50 ساڵ لەمەوبەریش بۆ ئەمساڵ2022 لەهەموو كاتدا، زیاتر مانا بەخشە بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی درك بەو راستییە بكات كە جگە لەم هەسارەیە شوێنێكی دیكە نییە تا مرۆڤ تیایدا بژیت و رۆژی جیهانیی ژینگە هاوشێوەی سەكۆیەكی جیهانیی، جێگەی هاندانی هەمووانە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكارییەكی ئەرێنیی و باش لەلایەن هەمووانەوە.
لە پەیامەكەدا هتووە" :لە هەرێمی كوردستان، وێڕای ئەنجامدانی چالاكیی ژینگەیی جۆراوجۆر، دەستەی ژینگە لەم رۆژەدا بەردەوام هەوڵەكانی بۆ پاراستی ژینگە خستووەتەگەڕ، بەتایبەتیش كە فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای هەڵەبجەی لە رێوڕەسمێكدا بەشێوەیەكی فەرمیی كردووەتەوە وەك بەرجەستەكردنێكی كرداریی و بەدیهَنانی یەكێك لەئامانجە ژینگەییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان".
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە جەختی كردووەتەوە كە بەردەوام دەبێت لەجێبەجێكردنی ئەركەكەی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ژینگەییەكان لەهەرێمی كوردستاندا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.