Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 01:33

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پەرلەمانتارانی سەربەخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆك مەسعود بارزانی ئەمڕۆ یەكشەممە 5ـی حوزەیرانی 2022 لە سەڵاحەددین پێشوازی لە شاندی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چەقبەستوویی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران و شاندی میوان دەستپێشخەرییەكیان بۆ ڕزگاربوون لە قەیران و ئاستەنگەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە كە بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسی مەترسیی جددی لەسەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و سەقامگیریی عێراق دروست دەكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.