سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی 20 ملیار دینار بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە دا.
سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای کرد کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی 20 ملیار دینار بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023).
ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو بڕەپارەیە بۆ کەرتی پەروەردە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکووک و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان خەرج دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.