سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك.
په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (4)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه دووسبه‌ی سێشه‌م له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی كاری دانشتنه‌كه‌ش، په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه بۆ تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێك ده‌بێت به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:-
* خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1- پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆركردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان ژمارە (18)ی ساڵی 2008ی هەمواركراو.
2- پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، ژمارە (76)ی ساڵی 1983.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.