وەزیری پەروەردە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 05ـی06ـی2022 پێشوازی لە جێگری وەزیری پەروەردەی ئێران و کونسوڵی ئەو وڵاتە کرد، بۆ تاوتوێکردنی هاوکاری نێوان هەردوولا بۆ گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە.
وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونى بریکار و ڕاوێژکارى وەزارەت، پێشوازی لە بهڕێزان مەهدی فەیازی جێگری وەزیری پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران و نەسرولڵا ڕەشنوودى کونسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان و شاندى یاوەرى کرد.
ڕاشیگەیاند: لەدیدارەکەدا باس لە هاوکاری هەردوولا کرا بۆ گەشەپێدانی کەرتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بوارەکانی خوێندنی پیشەیی کرا.
ئاماژەی بەوەش دا کە شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیى خۆیان نیشاندا بۆ پاڵپشتى بهردهوامی وەزارەتى پەروەردە و پهرهپێدانی خوێندنی پیشەیی و ڕهوشی خوێندن بەگشتی له ههرێمی کوردستاندا، پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوولا تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.