ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نوێترین ئاماری نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموونی له جیهاندا بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای كرد كه ژماره‌كه گه‌یشتۆته 780 تووشبوو له 27 وڵاتی جیادا.
ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاند: له ڕۆژی 13ی مانگی ڕابردووه‌وه تا پێرێ پێنجشه‌م كۆی گشتی تووشبووانی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له جیهاندا 780 كه‌س بوو، هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتر بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا پشكنین و گه‌یشتنی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه سنووردارن.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و ژماره تووشبووه‌ی كه تا ئێستا ڕاگه‌یه‌نراون به‌مشێوه‌یه‌ن، به‌ریتانیا 207 تووشبوو، ئیسپانیا 156 تووشبوو، پورتوگال 138 تووشبوو، كه‌نه‌دا 58 تووشبوو و ئه‌ڵمانیا 57 تووشبوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه له‌چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای باكور و ژماره‌یه‌ك تووشبوو له ئه‌رجه‌نتین و ئوستڕالیا و مه‌غریب و ئیماڕات ڕاگه‌یه‌نراون.
مانگی ڕابردوو دكتۆر دێڤید هێیمه‌ن ڕاوێژكاری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندبوو كه گومانیان هه‌یه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئاوڵه‌ی مه‌یموون به‌هۆی ئه‌نجامدانی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ بێت له‌نێوان هاوڕه‌گه‌زخوازاندا و سه‌ره‌تاش له ئه‌وروپا له هه‌ردوو وڵاتی ئیسپانیا و به‌لجیكا بڵاو بووبێته‌وه.
نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون سه‌رچاوه‌كه‌ی له ڤایرۆسێك سه‌رهه‌ڵده‌دات و نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانیشی دروستبوونی تایه‌كی توند و هه‌ڵئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی پێسته له مرۆڤدا.
ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵانی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وڵاتی كۆنگۆی دیموكراتی دۆزرابووه‌وه، دواتریش حاڵه‌ته‌كان له وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا زیاتر به‌ده‌ركه‌وتن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌ترسیداری نه‌خۆشییه‌كه دوو جۆری هه‌یه، یه‌كێكیان ڤایرۆسی كۆنگۆی پێ ده‌ڵێن كه ئه‌مه‌یان مه‌ترسیداره و ڕێژه‌ی مردن تێیدا بریتییه له 10%، جۆره‌كه‌ی تریان سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ڕۆژئاوای ئه‌فریقیاوه‌یه و ئه‌م جۆره‌یان مه‌ترسیدارییه‌كه‌ی كه‌متره و ڕێژه‌ی مردن تێیدا بریتییه 1%.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.