Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 23:28

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق کرد، باڵیۆزی ئەو وڵاتە ئامادەیی بۆ پەرەپێدان و هەماهەنگی نێوان هەردوولا دەربڕی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 05ـی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا.

باڵیۆزی ڕۆمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.