Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 23:27

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 05ـی حوزەیرانی 2022 پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بە سەردانی سەرکەوتووی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەریتانیا و پێشوازیکردنی لە ئاستێکی باڵا و دیدار و کۆبوونەوەکانی کرد کە دەبێتە هۆی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا. بەتایبەتی بڕیارە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا، کار لەسەر ئەنجامەکانی سەردانەکە لە بوارەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستی و هەماهەنگیی سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستان بکەن.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی بەریتانیای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو ئاستەکاندا دووپات کردەوە.

بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.