یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق دوو ڕۆژ ماته‌مینی ڕاگه‌یاند به‌هۆی كۆچی دوایی یاریزانی پیشه‌گه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌زاق.
یه‌كێتییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ماته‌مینی ڕاده‌گه‌یه‌نێ به‌هۆی كۆچی دوایی یاریزانی پیشه‌گه‌ری پێشووی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌زاق كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كۆچی دوایی كرد، ماته‌مینییه‌كه‌ش له سبه‌ی دووشه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
یه‌كێتییه‌كه داواشی له خوای گه‌وره كرد كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێ.
جێی باسه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌زاق له ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسه‌وه هێرشی كرابووه سه‌ر و به سه‌ختی بریندار كرابوو و به‌هۆیه‌وه چه‌ند ڕۆژێك له ژووری چاودێری نه‌خۆشخانه‌ی شاری به‌غدا مابووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.