ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له شاری چاتانوگا له هه‌رێمی تێنسی ئه‌مه‌ریكا كه‌سێك ته‌قه‌ی كرد و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 14ی تریش بریندار بوون.
ته‌قه‌كه‌ره‌كه له گازینۆیه‌كی شاره‌كه ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه و تا ئێستاش نازانرێ هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی چی بووه.
دوو كه‌س راسته‌وخۆ به گوله گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام كه‌سی سێیه‌م له كاتی ڕاكردن له شوێنی ڕووداوه‌كه ئۆتۆمبێل لێیداوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه دووه‌م ڕووداوی ته‌قه‌كردنه كه ته‌نیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له ئه‌مه‌ریكا ڕووده‌دات، پێشتر له شه‌قامێكی شاری فیلادلفیا كه‌سێك ته‌قه‌ی كردبوو و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو و 11 كه‌سی تریش بریندار ببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.