Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 23:25

فراکسیۆنی پارتی داوا دەکات پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک جێگیر بکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی لیژنەی دارایی کردووە، داوا دەکات پشکی هەرێمی کوردستانیش بخرێتە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک.

لە نووسراوەکەدا کە واژۆی ڤیان سەبڕی سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لەسەرە هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان داوا دەکەین لە بڕی تەرخانکراوی کاراکردن و حووکمڕانی و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەکان پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک بە ڕێژەی 13.9 بەپێی ئاماری سەرژمێری دانیشتووانی وەزارەتی پلاندانان جێگیر بکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە شایستەداراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2014، 2015 و 2016 بخرێتە پڕۆژەیاساکە، هەروەها تەرخانکردنی ڕێژەیەک بۆ ئەو ئامێر و پێداویستییە کشتوکاڵییانەی وەزارەتی کشتوکاڵ لە یاسایەکە بۆ جوتیارانی هەرێم هاوشێوەی جوتیارانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق جێگیر بکرێت.

هەر لە نووسراوەکە داوای تەرخانکردنی بڕی دارایی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 و ئەو پڕۆژانەی شنگال کە زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ تەرخانکردنی بڕی پێویستی دارایی بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی و چارەسەرکردنی کێشەی وانەبێژان لە هەموو عێراق.

ئاماژەی بەوەش داوە کە گرێبەستی هەڵبژاردنەکان بۆ گرێبەستی کاراکردن بگۆڕێن بڕی پێویستی دارایی بۆ پێدانی باجەکانیان دابین بکرێت کە ماوەیەکی زۆرە هەڵپەسێردراون.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.