ئه‌و گه‌نجه كورده‌ی مانگی ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مجار به ئاڵای كوردستانه‌وه گه‌یشتبووه سه‌ر لووتكه چیای ئێڤرێست، سبه‌ی دووشه‌م به ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌گاته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ڕه‌نج عومه‌ر گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی زاخۆیه، ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوو توانیبووی ئاڵای كوردستان بگه‌یه‌نێته سه‌ر لووتكه چیای ئێڤرێست، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی به لووتكه چیاكه باری ته‌ندروستی تێكچووبوو.
په‌روه‌ر محه‌مه‌د په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له دهۆك پێی ڕاگه‌یاندین: سبه‌ی دووشه‌م كاتژمێر 9ی شه‌و ڕه‌نج ده‌گاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
ڕه‌نج عومه‌ر ماوه‌یه‌ك بوو خه‌ریكی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی به‌فر و سه‌رمای زۆری سه‌ر لووتكه چیای ئێڤرێست به‌شێك له بینایی هه‌ردوو چاوه‌كانی له‌ده‌ستدابوو.
ڕێژین ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری ڕه‌نج عومه‌ر له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه به هه‌لیكۆپته‌ر ڕه‌نج له‌سه‌ر لووتكه چیای ئێڤێرێست هێنرابووه خواره‌وه، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا خه‌ریكی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بینایی هه‌ردوو چاوه‌كانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.