Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 23:27

لە سنووری کانی ماسی پەکەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی پێشمەرگە

کوردستان TV
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 05ـی 06ـی 2022 چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری کانی ماسی.

هاشم تروانشی بەرپرسی لێژنەی ناوچەی کانی ماسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: نزیکی کاتژمێر 07:30 خولەکی ئەم ئێوارەیە، چەکدارانی پەکەکە لە چیای گانمێرکی لە دەڤەری بەراوری باڵا تەقەیان لە خاڵێکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.