ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یاداشتنامه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای ئه‌سترازێنكای به‌ریتانی واژوو كرا.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به ئاماده‌بوونی ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی ته‌ندروستی و سه‌نته‌ره‌كانی شێرپه‌نجه و ده‌یڤید هه‌نت كوسنوڵی گشتی به‌ریتانیا، مه‌ڕاسیمی ڕاگه‌یاندنی دووه‌مین هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌ستنیشانكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵیكه و به پاڵپشتی و سپۆنسه‌ری كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سترازێنكا ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای ئه‌سترازێنكا واژوو کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.