Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 23:25

دەست بە دابەشکردنی بڕەپارەیەک دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئەمڕۆ یەکشەممە 05ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، چەکی پارە بە بڕی 2 ملیار دینار پارەی گەنمی وەرگیراو بۆ ساڵی 2022 هاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، جەختیشی کردەوە کە لەزووترین کات دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سەرجەم سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە  و تاوەکو ئێستا بڕی 25 ھەزار و 653 سێ تەن 420 کیلۆ گەنمی جوتیاران وەرگیراوە.

ڕاشیگەیاند: هاوکات چەکی پارە بە بڕی 2 ملیار دینار پارەی گەنمی وەرگیراو بۆ ساڵی   2022 ھاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و لە نزیکترین کات دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ملیارێک بۆ پارێزگای سلێمانی، 500 ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای ھەولێر و 500 ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دھۆک تەرخان کراوە.

ئەو بەڕێوەبەرەی بازرگانی ئاماژەی بەوەش داوە کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو بڕێکی دیکەی بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.