Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 23:27

له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌سرور بارزانی چاره‌سه‌ری پزیشكی عه‌زیز گه‌ردی و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چارەسەری پزیشکی بۆ هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد "عەزیز گەردی" و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی" دەکرێت.

دوای ئەوەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەردانی هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد "عەزیز گەردی" و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی"کرد و لە نزیکەوە لە چۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکییەکانى کۆڵییەوە و بەڕێوەبەر و پزیشکانی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجامبدرێت.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی خەرجی و پێداویستی تەندروستی و چارەسەرییە پزیشکییەکانی هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد "عەزیز گەردی" و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی" گرتە ئەستۆ و لەسەر ئەرکی جەنابیان لە زووترین کاتدا چارەسەرییە پزیشکیەکانیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

ماوەیەکە هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد "عەزیز گەردی" و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی"، ڕەوشی تەندروستیان ناجێگیرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.