فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سبه‌ی دووشه‌م شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و لەپێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، سبەی دووشەم 6ی حوزەیرانی 2022، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: شانده‌كه پێکھاتووە لە خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د. عبدولحه‌کیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د. خالد ھادی چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.