Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 21:17

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی هۆکاری کوژرانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی کوڕەکەی دەدات

کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی ڕابردوو یەکشەممە 05ـی 06ـی 2022 لە گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر ڕووداوێکی کوشتن ڕووی دا، هەروەها کەسێکیش برینداربوو، پۆلیسی هەولێر هۆکاری ڕووداوەکەی خستووەتەڕوو.

لە ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر هاتووە کە کاتژمێر 11:00ـی شەوی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی (عارەب کەندی نوێ)- (قەریەتاغ) ئاگادار کرایەوە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە ھێزەکانیان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، دەرکەوت کە کەسی کوژراو ناوی (ھەرێم ئیبراھیم ساڵح)ـە و تەمەن 38 ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە، بە دەستڕێژی گوللە کوژراوە، هەروەها کوڕەکەشی بەناوی (ھەڵۆ ھەرێم)ـە کە تەمەنی 16 ساڵە بریندار بووە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا پۆلیسی هەولێر باسی لەوەش کردووە کە هاووڵاتییەکە پێشتر دانیشتووی کەلار بوونە و ماوەیەکە ھاتوونەتە شاری ھەولێر، ھۆکارەکەشی بەهۆی دوژمنداری بووە و بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە بۆ ئەم مەبەستە پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا و دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارانی ئەنجامدەری تاوانەکە دەرکرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.