لە دوێنێ یەکشەمەوە 05ـی 06ـی 2022 لە دەروازەی سنووری باشماخ هاتووچۆی خەڵکی بۆ ئێران ڕاگیراوە، بەرپرسانی دەروازەکە ئاماژە بەوە دەدەن کە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوەیە.
لەمبارەیەوە ئیسماعیل عەلی لێپرسراوی ڕاگهیاندن و پهیوهندییهكان له دهروازهی باشماخ ڕایگەیاند: بههۆی كێشهی تهكنیكی له پاسپۆرت له دیووی ئێران له کاتژمێر 2:00ـی دوانیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە چوونی هاووڵاتیان و گهشتیاران ڕاگیراوه.
ڕاشیگەیاند: لە پەیوەندیدان لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، لەبەرامبەردا پێیان ڕاگەیاندوون کە هەوڵ دەدەن کێشەکە چارەسەر بکەن.
بەهۆی ئەم کێشەیەوە لە دوێنێوە سەدان هاووڵاتیی کە بەنیازی گەشتکردن بوونە بۆ ئەو وڵاتە، بۆ ماوەیەکی درێژ لە دەروازەکە لە چاوەڕوانیدابوونە و نەیانتوانیوە گەشت بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.