وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی سنوورەکە گوژمەیەک بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ فەرمانگەكانی ئاو لە ڕاپەڕین خەرج دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: بە مەبەستی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆسەی بەرهەمێنانی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكە، گوژمەیەک بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین تەرخان كرا و ئەمەش دەبێتە هۆی بەردەوامی كاركردنی فەرمانگەكانی ئاو لە دەڤەری ڕاپەڕیندا.
ڕاشیگەیاند: لەسەر ڕێژەی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین و بە گوێرەی پلانی ساڵی 2022 بە واژووی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەک بە مەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ فەرمانگەكانی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین ڕەزامەندی خەرجكردنی درا.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو گوژمەیە بۆ مانگەكانی 3 تاوەکو 11ـی ئەمساڵە و بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی خەرج دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.