بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە 5/1 تا 2022/5/31 (24٫548) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە كە(19٫019)نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەیان كردووە و( 6٫188) نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شار( 1٫041) نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و و( 4) نەخۆش نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیان بۆ كراوە و (162) نەشتەرگەری قەستەرە و شەبەكە وباڵۆن ئەنحام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار (2٫324) نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن داخڵ كراون و( 749) نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و (1٫253) نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و (85) نەخۆش لەبەشی چاودێری وورد و (162) نەخۆش لەبەشی CCU و( 899) نەخۆش لەبەشی هەناوی و( 319) نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار و (159)نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری مێشك و دەمار و( 60) نەخۆش لەبەشی سنگ و دەمار و (178) نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار( 50٫201) شیكاری تاقیگەیی و( 2٫563) هێڵكاری دڵ و ( 9٫120) تیشك و (3٫171)سۆنەر و (371)ئیكۆ و ( 1٫830) چارەسەری سروشتی كراوە و( 110 ) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە.
لەماوەی یەك مانگدا 110 حاڵهتی گیان لهدهستدان له نەخۆشخانەی شاری سلێمانی تۆماركراوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.