Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 21:22

فیلمی هەورەبان چیرۆکی پێشمەرگەیەک دەگێڕێتەوە

کوردستان TV
100%


(هەورەبان) کورتە فیلمێکی کوردییە و باس لە پێشمەرگەیەک دەکات کە لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستگیر دەکرێت و دان بەهیچ نانێت، دواتر رزگار دەکرێت و لە خەباتکردن بەردەوام دەبێت. 
گۆران سەرگەڵویی، سیناریۆنووس و دەرهێنەری کورتەفیلمەکە، رایگەیاند، قۆناغی وێنەگرتنی کورتەفیلمی 'هەورەبان' بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنیری و هونەری سلێمانییە، کۆمپانیای بەرهەمهێنەر و جێبەجێکار 'پی ئۆ ڤی'یە، هەروەها کۆمپانیای 'سینەکورد' لە جێبەجێکردنیدا بەشداربووە.  
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەم بەرهەمە لە سنووری پارێزگای سلێمانی وێنەگیراوە و ستافی کارەکەش خەڵکی ئەو پارێزگایەن و بڕیارە بەم نزیکانە پۆستەری فیلمەکە بڵاوبکرێتەوە.
چیرۆکی کورتەفیلمەکە لەلایەن رۆماننووس نەبەرد فوئاد نووسراوە، بەختیار عەبدولڕەحمان وەک یاریدەدەری دەرهێنەر و محەمەد شێروانی وەک وێنەگر بەشداربوونە.
لەم بەرهەمەدا ژمارەیەک ئەکتەر بەشداربوونە، لەوانە جەزا حەمەسەعید، مەریوان کەریم و ماهیر ستار.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.