Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 21:25

لێژنەی باڵای دانانی پلانی کشتوکاڵی دەربارەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنم لە بەغدا کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان(د.زێدا محه‌مه‌د که‌ریم) ب.گشتی پلاندانان ، بەشداریکرد لەکۆبونەوەی لێژنەی باڵای دانانی پلانی کشتوکاڵی دەربارەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لەلایەن حکومەتی ناوەند ، کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی وەزیری کشتوکاڵی عێراق د.محمد کریم خفاجی لە بەغدای پایتەخت بەرێوەچوو .
د.زێدا محه‌مه‌د که‌ریم :نوێنەری حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەنالەکانی ڕاگەیاندن دەربارەی ناوەرۆک و بریاری کۆبونەوەکە راگەیاند :دوای گفتوگۆ و تاوتوێکردنی دۆخی بەروبومی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران و بەبازاڕکردنی،لە پێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران، لە کۆبونەوەیاندا لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بریاردرا کە ئەمساڵیش وەکو ساڵی پار بڕی (375000) تەن گەنم وەربگیرێتەوە لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان، هەروەها تاوتوێ وەرگرتنەوەی بەروبومی گەنم کرا، لە دەرەوەی پلانی وەرگرتن بەپێی نرخی راگەیەنراوی پاڵپشتیکراو .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.