Erbil 38°C سێشەممە 12 تشرینی دووەم 11:02

بە بەشداریی فینلەندا و سوید.. "ناتۆ" دەستی بە مانۆڕێکی سەربازیی لە دەریای بەڵتیک کرد

کوردستان TV
100%


پەیمانی "ناتۆ" بەسەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی کرد بە مانۆڕێکی دەریایی زەبەلاح بۆ ماوەی دوو هەفتە لە دەریای بەڵتیک بە بەشداری زیاتر لە 7000 سەرباز کە پێک دێن لە دەریاوان و فڕۆکەوان و پیادەڕۆی دەریایی لە 16 دەوڵەت، لەنێوانیاندا فینلەندا و سوید کە دەیانەوێت بێنە نێو پەیمانەکەوە.
هاوپەیمانێتێکە رایگەیاند، لەگەڵ بەشداریی هەریەک لە فینلەندا و سوید لە مانۆڕی "باڵتۆبس 22"، "ناتۆ" ئەم هەلە دەقۆزێتەوە لە جیهانێکدا کە پێشبینی ناکرێت بە مەبەستی پتەوکردنی هێزی خۆی، ئەمەش شانبەشان لەگەڵ دوو دەوڵەتی وڵاتانی باکووری ئەوروپا کە خوازیارن دەیانەوێت بێنە نێو پەیمانەکەوە
بەر لە مەشق و راهێنانەکان کە پێک دێت لە 45 کەشتی و 75 فڕۆکە بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەمریکی لە سویدەوە رایگەیاند، زۆر گرنگە بەشێوەیەکی تایبەت "ناتۆ" پاڵپشتیی خۆی بۆ هەردوو حکوومەتی هلسنکی و ستۆکهۆڵم دەرببڕێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.