Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 21:26

عێراق .. لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا 14 تیرۆریستی داعش دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی 14 تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای بەغدا راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە کە پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی تاجی، شەعب، ھۆر رەجەب، کەسیبە، عەریفییە، پردی دیالە، ئەبو غرێب، غەزالییە و دۆرە سەربە پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا، 14 تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

ئەوەیش خستووەتەڕوو کە لەنێو دەستگیرکراوەکاندا، سێ سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەناوەکانی ئەبو سەفانە، ئەبو عومەر و ئەبو موسعەب ھەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.