Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:27

کۆریای باشوور و ئەمریکا وەڵامی تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی کۆریای باکووریان دایەوە

کوردستان TV
100%

کۆریای باشوور و ئەمریکا لە وەڵامی تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی کۆریای باکوور، هەشت مووشەکی بالیستیکیان ئاراستەی دەریای ژاپۆن کرد.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند کۆریای باشوور و ئەمریکا دوێنێ بە ئاراستەکردنی هەشت مووشەکی کورتمەودا وەڵامی پیۆنگیانگ'یان داوەتەوە.

یەکە سەربازییەکانی هەردوو وڵات دەوروبەری کاتژمێر 4:45ي بە کاتی خۆجێیی هەشت مووشەکی بالیستیکی کورتمەودایان لە وشکانییەوە بۆ وشکانی تاقی کردووەتەوە.

سەرۆکی کۆریای باشوور، یوون سوک-یوول رایگەیاندووە: "حکوومەتەکەمان پێداگیرانە وەڵامی دنەدانەکانی کۆریای باکوور دەداتەوە.

هێزەکانی ئەمریکایش لەو وڵاتە USFK رایگەیاندووە کە سوپای ئەمریکا مووشەکێک و کۆریای باشووریش حەوت مووشەکی ئاراستەی دەریای ژاپۆن کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی USFKدا هاتووە: بۆ دەستوەردانی خێرا لە دۆخی لەناکاودا هێزەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور بۆ ئەوەی توانای خۆیان نیشان بدەن مانۆڕی سەربازی راستەوخۆیان رێک خستووە.

دوێنێ کۆریای باکوور لە چەند شوێنێکی نزیک پیۆنگیانگ هەشت مووشەکی بالیستیکی کورتمەودای تاقی کردەوە.

ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییانەی کۆریای باکوور دوای ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەشی کۆریای باشوور و ئەمریکا کە چوار ساڵ و شەش مانگ بوو مانۆڕی لەو شێوەیە لەنێوان ئەو دوو وڵاتە ئەنجام نەدرابوو، بووە جێی سەرنج.

لەگەڵ تاقیکردنەوەکانی ئەم دواییەدا، کۆریای باکوور لە سەرەتای 2022ەوە تاکوو ئێستا 17 جار تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام داوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.