له‌گه‌ری سێیه‌می قۆناغی كۆتایی خولی نایابی لاوانی عێراق، لاوانی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگای كه‌ربه‌لا رووبه‌رووی لاوانی نه‌فتی میسان بۆوه ، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا گێمی یه‌كه‌م لاوانی هه‌ولێر به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م نه‌فتی میسان گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆله جارێكی دیكه لاوانی هه‌ولێر گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وتنی له‌یاریه‌كه تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه له‌كۆتاییه‌كانی یاریه‌كه لاوانی نه‌فتی میسان گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
به‌م ئه‌نجامه لاوانی نه‌وتی میسان به‌پله‌ی یه‌كه‌م و لاوانی هه‌ولێر به‌پله‌ی دووه‌م گه‌یشتنه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.