Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:20

فەڕەنسا بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی نەوتی رووسیا گفتوگۆ لەگەڵ ئیمارات دەکات

کوردستان TV
100%


وەزیری ئابووری فەڕەنسا، برونۆ لۆ میر، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی نەوتی رووسیا، لەگەڵ ئیمارات گفتوگۆیان کردووە.

لۆ میر، لە میانەی بەشداری کردنی لە پڕۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیدا، باسی لەوە کرد کە لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی نەوت و غازی رووسیا، بۆ ئەو مەبەستەش ئیمارات لایەنی کەم بە شێوەیەکی کاتی دەتوانێت ببێتە جێگرەوە.

وەزیری ئابووری فەڕەنسا، گوتیشی: "گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئیمارات، دەستیپێکردووە. پێویستە جێگرەوەی نەوتی رووسیا، بدۆزینەوە.

ناوبراو، جەختی لەوەش کردەوە کە دژ بە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین، داکۆکی لە سیاسەتی سەربەخۆیی وزە، دەکەن.

لە لایەکی دیکەشەوە، لۆ میر ئەوەی ئاشکرا کرد کە وەبەرهێنانەکانیان لە بواری بەرهەمهێنانی وزەی پاکدا (ئێکۆلۆجی) خێرا دەکەن، دوای هەڵبژاردنەکانی فەڕەنساش، تاوتوێی یاسایەکی نوێ دەکەن کە رێگا بۆ هەنگاوی خێرای تایبەت بە وزە دوانەهاتووەکان، خۆش دەکات.

ئەندامی بەرپرس لە بازاڕی ناوخۆی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، تیەری برێتۆن، لە لێدوانێکیدا بۆ چەند کەناڵێکی فەڕەنسی، رایگەیاند: "پێویستە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، لە رێی رزگاربوون لە غازی رووسیا، بەزووترین کات سەربەخۆیی خۆیان بەدەستبهێننەوە، چونکە پۆتین، پڕۆژەی ئەورووپای بەدڵنییە.

برێتۆن، بانگەشەی ئەوەشی کرد کە سەرۆکی رووسیا لە رێی بەکارهێنانی غازەوە کار بۆ دابەشکردنی وڵاتانی ئەورووپا، دەکات.

جێی وەبیرهێنانەوەیە بەگوێرەی شەشەم پاکێجی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا، تا کۆتایی ئەمساڵ، سەدا 92ی هاوردە کردنی نەوتی رووسیا، کەم دەکرێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.