ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینلگلیزی له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سی به‌رده‌وامه له‌به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات و ده‌ستكه‌وته‌كان، بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ، گۆلی كریستیانۆ رۆنالدۆ له‌دژی یانه‌ی تۆتنهام به‌جوانترین گۆلی وه‌رزی ئه‌مسالی یانه‌كه دیاریكرا.
له‌مباریه‌وه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه، گۆلی كریستیانۆ له‌دژی یانه‌ی تۆتنهام به‌جوانترین گۆلی وه‌رزی ئه‌مسالی یانه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌پله‌ی دووه‌میش گۆلی سێێه‌می كریستیانۆ دێت له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی تۆتنهام، بۆ پله‌ی سێیه‌میش گۆلی یاریزان ئه‌لێكس تێلێس دیت كه له‌دژی یانه‌ی ڤیاریاڵی ئیسپانی له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
جێگای باسه رۆنالدۆ بۆ چواره‌مین جاره براوه‌ی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی وه‌رزی مانچسته‌ر یونایتد ده‌بێت، خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵ له‌وه‌رزی دوو هه‌زارو پێنج بۆ دوو هه‌زارو شه‌ش له‌لایه‌ن یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دابینكراوه و ده‌به‌خشرێته ئه‌و یاریزانه‌ی جوانترین گۆڵ تۆمار ده‌كات، ڕۆناڵدۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ مانچستەر یونایتد بەشداری لە سی و نۆ یاری یانەکەی کردووە، هه‌روه‌ها ناوبراو گۆڵکاری یانەکەی بوە بە تۆمارکردنی بیست‌و چوار گۆڵ و سێ ئەسیستی به هاوڕێکانیشی داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.