ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر بۆ كۆچی دوایی كردنی مامۆستا و نووسەر و وەرگێر و زانای کورد دکتۆر "عەزیز گەردی" پهیامێكی هاوخهمی بڵاوكردهوه.
دهقی پهیام:
بهدڵگرانیهكی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی ئەکادیمی و مامۆستا و نووسەر و وەرگێر و زانای کورد دکتۆر "عەزیز گەردی" ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانی ئەدەبی کوردی و شارەکەمان ڕادەگەێنین.
دکتۆر "عەزیز گەردی" ئەکادیمی و مامۆستا و نووسەر و وەرگێرى گەورەى کورد، کەهەموو تەمەنی لەپێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردی تەرخانکردبوو و لەڕێی وەرگێڕانی شاکارە ئەدەبییە جیهانییەکانەوە کتێبخانەی كوردی دەوڵەمەند کردووە، خاوەنی زیاتر لە 200 کتێب و بەرھەمە لە نوسین وەرگێران، مایەى شانازیمان بووە و هەربەم شێوەیەش تامێژوو ماوە لە زاکیرەى هەمووماندا دەمێنێتەوە، لەدەستدانى ئەو پیاوە گەورەیە، خەسارەتێکى گەورەیە لەناوەندى ئەدەبى کوردى و میللەتەکەمان.
بەمبۆنە خەمناکەوە، پرسه و سهرهخۆشی خۆمان ئاڕاستهی کەس و کار و دۆستانى دهكهین و خۆمان بههاوبهشی خهمیان دهزانین. له خودای گهوره داواكارین دکتۆر "عەزیز گەردی" بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبروو ئارامی ببەخشیتە ئێمە و بهڕێزیان و دۆستان و قوتابیان و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیان بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى ههولێر
2022.6.6
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.