Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:24

كۆمپانیاكانی عێراق لە بواری پیشەسازیی كارەبا روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن

کوردستان TV
100%

کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق و بەرپرسانی شەش کۆمپانیای گەورەی بواری پیشەسازی کۆبووەوە، کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
وەزیری کارەبا، ئامادەیی وەزارەتی بۆ پێشوازیکردن لە بەرهەمی کۆمپانیا پیشەسازییەکانی عێراق لە پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبا پیشاندا.
کۆمپانیاکانی عێراقی، گۆڕەری بچووک و ستوونی کارەبا و کێبل و پەیوەندییەکان و سیستەمی ئەلکترۆنی و گلۆپ بەرهەمهێنان دێنن.
وەزیری کارەبا، پرۆژەکانی کارەبا و پێداویستییەکانی خستەڕوو و ئامادەیی وەزارەتیش بۆ بەکار‌هێنانی ئامێر و کەرستە کارەباییەکانی عێراق لە پرۆژەکان دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.