نوسەری دیاری کورد د.عەزیز گەردی لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی هەولێر، ئەمرۆ 6ی حوزەیران کۆچی دوایی کرد.
عەزیز گەردی، لە ساڵی 1948 لهشاری ههولێر لەدایکبووە، زیاد لە 40کتێب و بەرهەمی ئەدەبی گرنگی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی،جگه له كاری وهرگێڕان خاوهنی چهندین كتێب تایبهت به خۆیهتی وهكو (رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا، ئەدەب و رەخنە، ئەدەبی بێگانان، پیاوێك، سەروا، کێشی شیعری کلاسیکی کوردی).
د.عەزیز گەردی نیو سەدە زیاترە خزمەت بە نوسین و ئەدەبی کوردی دەکات و شاکارە جیھانیەکانی بۆ وەرگێڕاوین بۆ سەر زمانی کوردی، ماوەیەکە ناساغە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەرەتای ئەم مانگە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
د.عەزیز گەردی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە، لەوانە (رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا، ئەدەب و رەخنە، ئەدەبی بێگانان، پیاوێك، سەروا، کێشی شیعری کلاسیکی کوردی)، جگە لە کتێبە وەرگێڕدراوەکانی کە چەندان کتێبە.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.