Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:27

سەرۆكی یانەی بایرەن میونشن مكوڕبوونی خۆی لەسەر مانەوەی لیڤاندۆڤسكی لەریزی تیپە باڤاریەكە راگەیاند

کوردستان TV
100%

هربەرت هاینز سەرۆكی یانەی بایرەن میونشن لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا مكوربوونی خۆی لەسەر مانەوەی رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆلەندی لەریزی تیپە باڤاریەكە راگەیاند، ئەگەرچی لیڤاندۆڤسكی ئارەزووی زۆری هەیە دەست بەرداری تیپە باڤاریەكە بێت و قسەی زۆریش لەئارادایە بۆ پەیوەندیكردنی ناوبراو بەریزەكانی یانەی بارسێلۆنا، 
لیڤاندۆڤسکی بەرپرسانی بایره‌نی ئاگادار کردوەتەوە کە بەشداری ئامادەکارییانی وه‌رزی داهاتوو ناکات، لای خۆیەوە سەرۆكی یانەی بایرەن میونشن روونیكردەوە شێوازی ئاشكرام راگەیاند بۆ ئەوەی لەگەڵمان بەردەوام بێت، ئەگەر من لەشوێنی ئەو بومایە ئەو كارەم نەدەكرد، لیڤانۆدڤسكی گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرەن میونشن تا حوزەیرانی دوو هەزارو بیستو سێیە، ئەو ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ ئێمەیە، هەروەها بۆتە خاوەن چەندین دەستكەوت لەسەر ئاستی تاكە كەسی، ئەم یاریزانە ئەگەر ئارەزووی هەلوەشاندەوەی گرێبەستەكەیەتی ئەوا ئێمە دەبێ بەردەوام بین لەپێدانی مووچەكەی، ئەمەش دادپەروەردانە نیە، ناكرێت كارەكە بەمجۆرە بروات، لەوەڵامی تورەبوونی لیڤاندۆڤسكی لەناچاركردنی بەمانەوە، هاینز روونیكردەوە نیگەران نین، چونكە لیڤاندۆڤسكی پیشەگەرەو ئارەزووی یاریكردنی هەیە.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.