Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:31

ئەمڕۆ و سبەی لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان ئەگەری خۆڵبارین هەیە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 06ـی 06ـی 2022 و سبەی سێشەممە 07ـی 06ـی 2022 دەخاتەڕوو، ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمڕۆ لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و سبەی لە باشووری کەرکووک ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان، هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری تاوەبارانی کورتخایەنی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان، هەروەها لە ناوچەکانی باشووری هەرێم بەهۆی  خێرایی با ئەگەر بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.

 ڕاشیگەیاند: خێرایی با مامناوەند (20-30 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت کە هەندێ کات ئەگەری چاڵاکبوونی هەیە بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا،  ئاراستەی  گۆڕاو دەبێت، مەودای بینین لەنێوان 6 بۆ 7 کیلۆمەتر دەبێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرما بە (1-2) پلەی سیلیزی کەمتر دەبێت لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ.

ئەوەشی خستەڕوو کە کەشی سبەى سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی گەرمیان ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە و لە باشووری شاری کەرکووک کاریگەری زیاتر دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا. مەودای بینین بەگشتی لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت، لە ناوچەکانی گەرمیان 5 بۆ 7 کیلۆمەتر دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.