Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:25

چارەنووسی ئەلیساندرۆ فلۆرینز له‌گه‌ڵ میلان یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 
بەرپرسانی یانەی یلانی ئیتالی چارەنووسی یاریزانی بالی چەپی یانەكەیان ئەلیساندرۆ فلۆرینزی یەكلادەكەنەوە، فلۆرینزی لەوەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن لەگەل رۆسۆنێری رۆلێكی كارای هەبوو لەبردنەوەی نازناوی خولی ئیتالیا، بۆیە كارگێری یانەكە لەدوای گواستنەوەی ئەم یاریزانانە بەشێوەی یەكجارەكی بۆ ریزی یانەكەیان.
 ئەلیساندرۆ فلۆرینزی لەسی حوزەیرانی داهاتوو ماوەی خواستنی لەگەڵ یانەی میلان تەواو دەبێت، بەپێی بەندی نێوان میلان و رۆما یانەی میلان مافی كرینی ئەم یاریزانەی هەیە لەبەرامبەر پیدانی بری چوارملیۆن و نیۆ یۆرۆ بەیانەی رۆما.
 بەپێی زانیاری ئاژانسەكانی هەواڵ لەئیتالیا، بەرپرسانی یانەی میلان بریاریانداوە بەكرینی فلۆرینزۆ لەیانەی رۆما، وەرزی رابردوو ئەم یاریزانە سی یاری لەگەل میلان ئەنجام داوە، تیایدا دوو گۆلی تۆماركردوە.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.