دوای په‌لاماری ولاتی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و هه‌لگیرسانی شه‌ر له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، چالاكیه وه‌رزشیه‌كان له‌مانگی ئابی رابردوو له‌ئۆكرانیا وه‌ستاوه، له‌ئێستادا یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆكراینا كارده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكیه وه‌رزشبه‌كان دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی فۆلۆدیمیر زیلینسیكی سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته.
له‌مباریه‌وه ئه‌ندری بافلكۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆكراینا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای وتووێژ له‌گه‌ڵ زیلینسكی و سه‌رۆكی فیفا و یوفا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ركابه‌یه‌كانی خولی تۆپی پێی له‌سه‌ر ئاستی كوران و كچان له‌ناوچه‌یه‌كی ئارام، له‌وه‌رزی رابردوو تا وه‌ستانی خوله‌كه یانه‌ی شاختار دۆنیتسك له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ده‌هات، دواتر له‌مانگی شوباتی رابردوو سه‌رجه‌م چالاكیه‌كان راگیران، شاختار نوێنه‌رایه‌تی ئۆكرانیا ده‌كات له‌وه‌رزی داهاتووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ركابه‌ریه‌كان بافلیكۆ رایگه‌یاند بریارێكی گرنگه، چونكه توپی پێ له‌ئۆكرانیا یاریه‌كی جه‌ماوه‌ریه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی ئۆكرانیا، بۆیه پێویسته ئه‌م بریاره گرنگه بدرێت، هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی به‌گه‌رانه‌وه‌ی ركابه‌ریه‌كانی تۆپی پێی خۆش چێژ بۆ هاوڵاتیانیان ده‌گه‌رێنینه‌وه.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆكراینا ده‌ست به‌چاڵاكییه‌كانی ده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.