Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:29

شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

کوردستان TV
100%


شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی لەبارەی دۆسیەی نەوت، گەیشتە بەغدا.

بڕیارە شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەردانەکەی بۆ بەغدا لەبارەی دۆسیەی نەوت، 200 ملیار دینارەکەی وەک بوودجەی مانگانەی هەرێم دیاریکراوە و ھەروەھا ژمارەیەک پرسی ھەڵپەسێردراو لەگەڵ شاندی حکوومەتی فیدراڵی گفتوگۆ بکات.

پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردبوویەوە کە رۆژی شەشی ئەم مانگە، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتووە لە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی، خالید شوانی و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح و سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگیی و بەدواداچوون، عەبدولحەکیم خەسرۆ و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، خالید ھادی چاوشلی سەردانی بەغدا دەکات.

راشیگەیاندبوو کە ئامانج لە سەردانی شاندەکە بۆ بەغدا، درێژەدانە بە گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی، ئەوەیش لە پێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.