Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:33

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزى ڕۆمانیا دۆخى سیاسیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێكرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌‌ باڵیۆزى ڕۆمانیا ده‌كات
کوردستان TV
100%


به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/6/6  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  ڕادو دۆبرێ باڵیۆزى تازه‌ى ڕۆمانیا له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا  نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرى و هاریكارییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاریكارییه‌كانى ڕۆمانیا له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، دووپات كرده‌وه‌‌.

لاى خۆیه‌وه‌  باڵیۆزى تازه‌ى ڕۆمانیا له‌ عێراق، خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریی هاوبه‌ش نیشان دا به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، وزه‌، كشتوكاڵ، بانكدارى، كولتوورى و خوێندنى زانكۆییدا.

هه‌ردوولا وه‌به‌رهێنان و ده‌رفه‌تى كاریان بۆ كۆمپانیا ڕۆمانییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و  باڵیۆزى ڕۆمانیا باسى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى‌ باڵاى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانیى نێوان ڕۆمانیا و عێراق كرد. له‌مباره‌یه‌وه‌  نێچیرڤان بارزانى به‌ پێویستى زانى هه‌رێمى كوردستانیش له‌و لیژنه‌یه‌دا به‌شدار بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌پێى ئه‌و ده‌رفه‌رت و بوارانه‌ى كه‌ هه‌ن، سوودمه‌ند بێت.

دۆخى سیاسیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى ئاواره‌ و په‌نابه‌ر‌ان له‌ ڕۆمانیا و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراینا و لێكه‌وته‌كانى، چه‌ند ته‌ورێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوون كه‌ به‌ڕێز به‌رپرسى نووسینگه‌ى هه‌ولێرى باڵێۆزخانه‌ى ڕۆمانیا، ئاماده‌ى بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.