سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خامەوادە و کەسوکاری نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد د. عەزیز گەردی دەکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "هه‌واڵى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ئه‌كاديميستى ديارى كورد خه‌مبارى كردين. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى ده‌كه‌م، له دڵه‌وه هاوبه‌شى خه‌ميانم. له خواى گه‌وره داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى به درێژاييى ته‌مه‌ن به خامه به‌پێزه‌كه‌ى به‌تايبه‌تى به وه‌رگێڕانى شاكاره ئه‌ده‌بييه‌كانى جيهان بۆ سه‌ر زمانى كوردى، خزمه‌تێكى زۆرى به ئه‌ده‌ب و زمان و ڕۆشنبيریی كوردى كرد و چه‌ندين نه‌وه‌ى ڕۆشنبيرانى كوردستان به كار و به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و به ئه‌ده‌بى جيهانى ئاشنا بوون."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە "به‌و خزمه‌ت و ئه‌ركه زۆره‌ى كێشاويه‌تى، مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى مايه‌ى ڕێز و پێزانينێكى زۆره و جێپه‌نجه‌ى بۆ هه‌ميشه به بوارى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبيريى كوردييه‌وه ده‌مێنێته‌وه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.