دژه‌تیرۆری كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م زانیاری له‌سه‌ر ته‌قینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر ئاشكرا كرد كه به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو.
دژه‌تیرۆر ڕایگه‌یاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای تۆکسۆن لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لە نزیک بارەگای حیزبی سازمانی خەباتی ئێران، کەسێک بریندار بوو.
ڕاشیگه‌یاند: بریندارەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و ناوی (ئەکبەر سەفەر ئەڵماس)ە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و لەدایکبووی 1973 و ئەندامی حیزبی سازمانی خەباتی ئێرانە.
دژه‌تیرۆر جه‌ختیشی كرده‌وه كه لێکۆڵینەوەکانی دەزگه ئەمنییەکان لەمبارەوە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.