له به‌ردوه‌اميى هه‌وڵه‌كانيدا بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى بيروبۆچۆنى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ ئاماده‌سازى و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى پێكهاته‌كان و په‌رله‌مانتا‌ران و نوێنه‌رانيان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان بيروبۆچوونى خۆيان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ياساى هه‌ڵبژاردن و پارێزگارى له مافه‌كانيان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرینگيى ڕۆڵ و پشتگيريى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى مافه‌كانيان و ڕێزگرتن له بيروبۆچوون و تێڕوانينان ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسانه‌ى كه په‌يوه‌ندييان به مافه‌كانى ئه‌وانه‌وه هه‌يه.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ مافه‌كانى پێكهاته‌كان و پاراستنيان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێكهاته‌كان ده‌بێ خۆيان خاوه‌نى بڕيارى خۆيان بن و بيروبۆچوون و بڕياره‌كانيان ڕێزلێگيراو بن، هه‌روه‌ها دڵنياى كردنه‌وه كه ڕێگه به هيچ هه‌وڵێك بۆ سنوورداركردنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان نادرێت به‌تايبه‌تى له پرسى هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رايه‌تيكردنياندا له په‌رله‌مان و دامه‌رزاوه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به پێچه‌وانه‌وە تا له توانادايه ده‌بێ گرنگيى زياتر به مافه‌كانيان بدرێت.
لاى خۆيانه‌وه لايه‌نه سياسييه‌كان و نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان سوپاس و پێزانينان بۆ هه‌ڵوێسته‌كانى نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه و جه‌ختيان له ڕۆڵى به‌ڕێزيان له پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى گيانى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستاندا كرده‌وه و به گه‌ره‌نتيى پاراستنى مافه‌كانيان له قه‌ڵه‌م دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.