وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه وه‌جبه‌ی دووه‌می پاره‌ی كڕینی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران خراوه‌ته سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.
نەوزاد شێخ کامل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: بڕی حەوت ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار وه‌ك وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
ڕاشیگه‌یاند: پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوو، بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لە ڕێگای سایلۆکانەوە، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕه پاره‌كه‌ش بەمشێوە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە، سلێمانی پێنج ملیار دینار، هەولێر دوو ملیار دینار، دهۆک پێنج سەد ملیۆن دینار.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه نەوزاد شێخ کامل دوێنێ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاندبوو: وه‌ك وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م چەکی پارە بە بڕی 2 ملیار دینار پارەی گەنمی وەرگیراو بۆ ساڵی 2022 ھاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و لە نزیکترین کات دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سەرجەم سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بڕی 25 ھەزار و 653 سێ تەن 420 کیلۆ گەنمی جوتیاران وەرگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.