پارێزگای ههولێر ئهمڕۆ دووشهم جێبهجێكردنی پرۆژەیەکى جیهانى بۆ کۆنترۆڵکردنى زیادبوونى سەگی بێلانە له شارهكه ڕاگهیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستى چۆنیەتى چارەسەرکردنى دیاردەى بڵاوبوونەوەى سەگى بێلانە و کەمکردنەوەیان لەسەر شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، ئومێد خۆشناو پاریزگارى هەولێرلەگەڵ نوێنەرانى سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی لەدایکبوونی ئاژەڵ (MAYHEW)ى بەریتانى کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى پرۆژەى بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی سەگی بێلانە و ڤاکسینکردنیان لەپێناو بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان کرا، کە پڕۆژەیەکى جیهانیە و لە چەندین وڵات جێبەجێکراوە و دەرەنجامى زۆرى هەبووە.
پارێزگای ههولێر ڕایگهیاند: بەم نزیکانە لەلایەن سەنتەرى ناوبراو بەهاوکارى پارێزگاى هەولێر پڕۆژەکە لە هەولێر ئەنجامدەدرێت، لەمبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ئامادەیی هەموو ئاسانکارى و هاوکارییەکى بۆ سەنتەرى ناوبرا و ئەنجامدان و سەرکەوتنى پڕۆژەکە نیشان دا.
بڵاوبوونەوەى سەگى بێلانە لە شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان جگە لەوەى دیاردەیەکى ناشارستانییان دروستکردووە، لە ڕووى تەندروستیشەوە هەبوونى ئەو ئاژەڵە بێلانانە لەناو شاردا هۆکارێکن بۆ بڵاوبوونەوەى نەخۆشییە گوازراوەکان و مەترسیین بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان بە تایبەتی منداڵان، ئەو مەبەستەش پارێزگاى هەولێر هەموو هەوڵێکى خۆى خستۆتەگەڕ لەپێناو چارەسەرکردنى ئەو دیاردەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.