Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 17:21

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامێكی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانا و نووسەر و وەرگێڕی گەورەی كورد دكتۆر عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە (عەزیز گەردی)ـیمان پێ گەییشت.

ڕاشیگه‌یاند: مامۆستا عەزیز گەردی تەواوی ژیانی پڕ لە بەرهەمی خۆی بۆ خزمەتكردنی ڕۆشنبیریی گەلەكەی و پێشخستنی كولتووری نووسین و وەرگێڕاندا تەرخان کرد و ئەستێرەیەكی گەشی زانست و ئاكادیمیای گەلی كوردستانە و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانا و نووسەر و وەرگێڕی گەورەی كورد دكتۆر عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە (عەزیز گەردی)ـیمان پێ گەییشت.

مامۆستا عەزیز گەردی تەواوی ژیانی پڕ لە بەرهەمی خۆی بۆ خزمەتكردنی ڕۆشنبیریی گەلەكەی و پێشخستنی كولتووری نووسین و وەرگێڕاندا تەرخان کرد و ئەستێرەیەكی گەشی زانست و ئاكادیمیای گەلی كوردستانە و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو عەزیز گەردی و تەواوی نووسەران و مامۆستایانی زانكۆ و ئەدیب و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی مامۆستا عەزیز گەردی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

6ـی حوزەیرانی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.