ڕاگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاویان كرده‌وه، به ده‌یان كۆمپانیای وڵاته‌كه‌یان به‌شێوه‌ی تێست و تاقیكردنه‌وه ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیان له 5 ڕۆژ بۆ 4 ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا كه‌م كردۆته‌وه به مووچه‌ی ته‌واوه‌وه.
كۆمپانیاكان بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌شێوه‌ی تێست بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیان داوه له چه‌ند جۆرێكی پیشه‌سازی له‌نێویشیاندا بانك و مێوانخانه و ته‌نانه‌ت كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌فلام كارتۆنیش.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا زیاتر له 3 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر وه‌ك تێست تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت به مووچه‌ی ته‌واو تا بزانن به‌رهه‌میان چه‌ند ده‌بێت.
جگه له به‌ریتانیا، چه‌ندان وڵاتی تری ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاش ئێستا له قۆناغی ئاماده‌كارین بۆ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می كاركردنی 4 ڕۆژی فه‌رمانبه‌ران له هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌گه‌ر له تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتووبوون، ئه‌وا به فه‌رمی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیان له 5 ڕۆژ ده‌كه‌ن به 4 ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.