سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناسراوی كوردستان عه‌زیز گه‌ردی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ناوبراو ڕۆشنبیرێكی گه‌وره و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و ڕێزلێگیراوی كوردستان بوو.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د. عەزیز گەردیم بیست.
ڕاشیگه‌یاند: مامۆستا عەزیز گەردی ڕۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و ڕێزلێگیراوی کوردستان بوو.
ده‌قی پەیامه سەرەخۆشی و هاوخەمییه‌كه‌ی سەرۆکی حکوومەت:-
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د. عەزیز گەردی-م بیست.
مامۆستا عەزیز گەردی، ڕۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و ڕێزلێگیراوی کوردستان بوو، هەموو تەمەنی خۆی بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و خزمەتکردنی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی بەخشی.
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەگەیەنم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.