ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و عەلی ڕەشید سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگەی هەولێر كرد و له كۆبوونهوهكهدا پرسی كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان لە چەند شارۆچكەیەكی دەوروبەری پارێزگەی هەولێر تاوتوێ كرا.
ههر له كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشە و گرفتی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان كرا كە دەكەونە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەولێر بۆ ئەوەی كاروباری شارەوانییەكان باشتر بەڕێوە بچن.
ئەو ئەنجوومەنانە ساڵانێكی زۆرە نەگۆڕدراون، بەڵام لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمدا بە یاسایەكی نوێ، ئەنجوومەنی شارەوانییەكان كارا دەكرێنەوە، ئهمه لهكاتێكدایه كه پیشتریش بەشێكیان كارا كرابوونهوە.
جگه لهوهش بۆ یەكەمجار لەم ئەنجوومەنانەدا نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەری و پیشەییەكانی تێدا دەبێت، هاوكات بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانیش دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنەكان.
له كۆبوونهوهكهدا ههروهها جەخت لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان و هەروەها كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كرایەوە، ئامانج لەم هەنگاوەدا خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.