ئه‌مڕۆ دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه ئافره‌تێك له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند: بەداخەوە کەمێک لەمەوبەر تەرمی ئافرەتێکی تەمەن (36) ساڵ گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
ڕاشیگه‌یاند: بە گوتەی کەسوکارەکەی ئافره‌ته‌كه بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ڕێکارەکان تەرمەکەی لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرای 122ی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕەوانەی پەیمانگه‌ی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.