سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له پارێزگای نه‌جه‌ف به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی ته‌زووی كاره‌بای پێویست، خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی پارێزگاكه ده‌ستی پێ كرد.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه: سه‌دان خۆپیشانده‌ری شاری نه‌جه‌ف ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داوای خزمه‌تگوزاری به‌په‌له و پێدانی ته‌زووی كاره‌بایان ده‌كرد.
ڕاشیانگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران چه‌ند شه‌قامێكی ناوه‌ڕاستی پارێزگای نه‌جه‌فیان گرتووه و ژماره‌یه‌كی زۆر تایه‌ی ئۆتۆمبێلیان سوتاندووه.
پارێزگای نه‌جه‌ف كه دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ملیۆنێك نیو ده‌بێت، یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی ناوه‌ڕاستی عێراق كه به‌ده‌ست كه‌می خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی كاره‌با له وه‌رزی گه‌رمای هاوین ده‌ناڵێنێ و هاووڵاتییانی پارێزگاكه پێشتریش چه‌ند جارێكی تر خۆپیشاندانیان دژی به‌رپرسانی پارێزگاكه كردووه و داوای خزمه‌تگوزاری به‌په‌له و ته‌زووی كاره‌بای پێویستیان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.