له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (رۆژه‌ڤی كوردستان) سه‌باره‌ت به پرسی کێشەکان و میکانیزمی چارەسه‌ر له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ته‌واوی بۆ ده‌ستوور هه‌یه.
ئه‌شواق جاف ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئەوانه‌ی لە هەڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق سەرنەکەوتن، هەوڵی پەکخستنی پرۆسەی سیاسی له‌و وڵاته دەدەن، بۆیه تا ئێستا ئاسۆیه‌كی ڕوون نابینین و رۆژ به رۆژ پرۆسه‌ی سیاسی به‌ربه‌ستی ده‌خرێته به‌رده‌م و هه‌ر رۆژه‌و به شێوازێك، دوایین هه‌وڵه‌كانیش له ڕێگه‌ی دادگای ئیتیحادییه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه ده‌درێن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌شی دركاند كه ئێستا هەوڵێک هەیە بۆ دارشتنەوەی نەخشەی سیاسی و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان له ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق دووپاتی كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بریاره‌كانی دادگای فیدراڵی ناده‌ستوورییه و قابلی جێبەجیکردن نییە.
ڕوونیشی كرده‌وه كه دادگای فیدڕاڵی زۆرجار پاشگه‌ز بۆته‌وه له بڕیاره‌كانی، پلاسخارت زۆر به ڕوونی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدڕاڵی كاتی نییه و هیچ بنه‌مایه‌كی دروستی نییه.
له‌لایه‌كی تره‌وه دكتۆر محه‌مه‌د شهاب كه پسپۆڕه له یاسا و ده‌ستوور هه‌ر له‌میانه‌ی (رۆژه‌ڤی كوردستان) ڕایگه‌یاند ڕایگه‌یاند كه چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بۆ چارەسەری کیشەکانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێكتێنه‌گشتنانه‌ی كه هه‌یه زیاتر ڕوون بكرێته‌وه و بگه‌ن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو.
به گوته‌ی دكتۆر محه‌مه‌د شه‌هاب دادگای فیدراڵی نابێ دەستوور داڕێژێ بەڵکو پێویستە چاو‌دێر بێت لەسه‌ر دەستوور، ئه‌وه‌شی دركاند كه زۆربەی ماددەکان له ده‌ستوور زیاتر ڕوونی پێوە دیارە کە ماددەکان بە هاوبەشی یان بۆ دەسەڵاتی هەرێم دەگەڕێتەوە.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی یاسا و ده‌ستوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: جگه له دادگا، سه‌رۆكی كۆمار كه‌مته‌رخه‌مه به‌وه‌ی به‌رگری له ده‌ستوور و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكات.
سه‌باره‌ت به ناچاركردنی كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان و ڕأگرتنی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه كه كۆمپانیاكان ئه‌و جۆره نیین كه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ئه‌گه‌ر ده‌ستووری نه‌بن واژووی بكه‌ن، چونكه ئه‌و كۆمپانیایانه كه‌سانی شاره‌زای تێدایه.
له كۆتاییدا دكتۆر محه‌مه‌د شهاب پسپۆڕ له یاسا و ده‌ستوور ڕایگه‌یاند: پێویسته كورد به ته‌واوی پێكهاته‌كانه‌وه ڕێك بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بێت له حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.